لە دەرەوەی ئوسترالیا

هەر کەسێک بیەوێت بەنایاسایی بەبەلەم بێتە ئوسترالیا دەگێڕدرێتەوە یان دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

سنورەکانی ئوسترالیا داخراون بەڕووی هەر کەسێک دەیەوێت بەنایاسایی بێتە ئوسترالیا، هەر بەداخراویش دەمێننەوە.

هیچ قازانجی ماددی لەوەدا دەستناکەوێت کە بەنایاسایی خۆت بگەیەنیتە ئوسترالیا.

هەڵمەخەڵەتێ بە درۆی قاچاخچییەکان بەمرۆڤ، ئەوان تەنیا پارە لە تۆ وەردەگرن.

هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئوسترالیا بەنایاسایی بەبەلەم بێهودەیەو زۆر ترسناکیشە.

ئۆپەراسیۆنی سەروەریی سنورەکان

حکومەتی ئوسترالی بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە توندەکانی پاراستنی سنورەکانی بەمەبەستی ڕێگریکردن لە فەوتانی ژیان لە دەریاکان‌و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی قاچاخچییەکان بە مرۆڤ.

This poster represents the 'you will be turned back' policy. The poster directs the reader to www.australia.gov.au/novisa

بەپێی ئۆپەراسیۆنی سەروەریی سنورەکان (OSB) هەر کەسێک هەوڵبدات بەنایاسایی بەبەلەم بێت بۆ ئوسترالیا دەنێردرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێیەوەدەرچووە.

پڕۆسێسکردن‌و نیشتەجێکردن لە ئوسترالیا هیچ کاتێک نابێت بە بژاردەیەک بۆ ئەو کەسانەی کە بەنایاسایی بەبەلەم دێن بۆ ئوسترالیا.

ئوسترالیا بەردەوام دەبێت لە سوربوونی لەسەر پاراستنی سنورەکانی‌و کۆتاییهێنان بە چالاکییە تاوانکارییەکانی قاچاخچییەکان بە مرۆڤ.

حکومەتی ئوسترالی ژمارەیەک نامەو پەیام‌و بڵاوکراوە دەگەیەنێت بەو کەسانەی لە دەرەوەی ئوسترالیان‌و نیازیان هەیە بە نایاسایی بەبەلەم بێن بۆ ئوسترالیا، پێشیانڕادەگەیەنێت کە هەرگیز ناتوانن ئوسترالیا بکەن بە ماڵی خۆیان.

بھیانێکی میدیایی

باوەڕ بە درۆکانی قاچاخچییەکان بە مرۆڤ مەکەن

قاچاخچییەکان بە مرۆڤ پێتاندەڵێن کە لەدواڕۆژ ئوسترالیا ڕێوشوێن‌و سیاسەتەکانی خاودەکاتەوە. حکومەتی ئوسترالیا نە ئێستاو نە لەدواڕۆژ هەڵوێستی توندی خۆی ناگۆڕێت.

هەر کەسێک بیەوێت بە نایاسایی بەبەلەم بێت بۆ ئوسترالیا ئەوە لە ئوسترالیا نیشتەجێناکرێت.

یاساکان هەموو کەسێک دەگرێتەوە – خێزانەکان، منداڵەکان، منداڵە-بێیاوەرەکان، خوێندەوارەکان‌و شارەزاکان. کەس جیاناکرێتەوە.

پارەی خۆت بەفیڕۆمەدە – باوەڕ بە درۆکانی قاچاخچییەکان بە مرۆڤ مەکە.

ناونوسکردن لەگەڵ UNHCR لە ئیندونیسیا

حکومەتی ئوسترالیا یاساکانی خۆی لەپەیوەند بە دووبارە-نیشتەجێکردنی پەنابەرەکانی ئیندونیسیا گۆڕیوە.

ئەگەر تۆ بچیت، یان چووبیت، بۆ ئیندونیسیا و لەوێ خۆت ناونوسبکەیت، یان کردبێت، لە UNHCR لە ئیندونیسیا لە ١ ی جولای ٢٠١٤ یان دواتر ئەوە هیچ داواکارییەکی تۆ بۆ نیشتەجێبوون لە ئوسترالیا ڕەچاوناکرێت.

ژمارەی ئەو جێگەیانەی لەلایەن ئوسترالیاوە تەرخانکراوە بۆ دووبارە-نیشتەجێکردنی ئەو کەسانەی لە UNHCR لە ئیندونیسیا لە پێش ١ ی جولای ٢٠١٤ ـەوە ناونوسکراون کەمکراونەتەوە.

یاساکان لەسەر هەموو کەسێک جێبەجێدەکرێن. کەس جیاناکرێتەوە.

نامیلکەی ڕاستییەکان

زانیاری زیاتر

بۆ زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکانی ئوسترالیا بۆ پەنابەران و پەنابەرە-مرۆییەکان سەردانی لینکی پەنابەران و پەنابەرە-مرۆییەکان بکە.

بۆ زانیاری لەسەر گۆڕانکارییە نوێکان لەمەڕ ڤیزەکانی پەنابەران و پەنابەر-مرۆییەکان سەردانی لینکی ڤیزەکانی پەنابەران و پەنابەرە-مرۆییەکان بکە.

بۆ دەستڕاگەیشتن بە نوێترین هەواڵ‌و نوێکردنەکان لەسەر پەنابەران‌و پڕۆسێسکردن لەدەرەوەی ئوسترالیاو کاروباری نیشتەجێکردن‌ لەگەڵ پڕۆگرامەکانی پەنابەران و پەنابەرە-مرۆییەکان سەردانی ژووری هەواڵەکانی (newsroom) وەزارەتی کۆچبەریی‌و پاراستنی سنورەکان (Department of Immigration and Border Protection) بکە.