لە ئوسترالیا

هەر کەسێک بیەوێت بەنایاسایی بەبەلەم بێتە ئوسترالیا دەگێڕدرێتەوە یان دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

سنورەکانی ئوسترالیا داخراون بەڕووی هەر کەسێک دەیەوێت بەنایاسایی بێتە ئوسترالیا، هەر بەداخراویش دەمێننەوە.

هیچ قازانجی ماددی لەوەدا دەستناکەوێت کە بەنایاسایی خۆت بگەیەنیتە ئوسترالیا.

لێمەگەڕێ ئەندامانی خێزانەکەت یان هاوڕێکانت هەڵبخەڵەتێن بە درۆکانی قاچاخچییەکان بەمرۆڤ.

قاچاخچییەکان بەمرۆڤ پارەیان لێوەردەگرن‌و ئەندامانی خێزانەکەشت دەکەونە مەترسییەوە.

نیشتەجێبوون لە ئوسترلیا هەرگیز نابێت بە ئیختیارێک بۆ ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن بەنایاسایی بەبەلەم بێن بۆ ئوسترالیا.

ئۆپەراسیۆنی سەروەریی سنورەکان

حکومەتی ئوسترالیا ڕێوشوێنی توندی بۆ پاراستنی سنورەکانی گرتۆتەبەر، ئەویش بەمەبەستی بەگژاچوونەوەی قاچاخچییەکان بە مرۆڤ لە دەریاکان هەروەها ڕێگریکردن لە لەدەستدانی ژیان لە دەریاکان‌و پاراستنی سنورەکانی ئوسترالیا. هەر کەسێک بیەوێت بە نایاسایی بەبەلەم بێتە ئوسترالیا هەرگیز ناتوانێت ئوسترالیا بکات بە ماڵی خۆی.

This poster represents the 'you will be turned back' policy. The poster directs the reader to www.australia.gov.au/novisa

بەپێی ئۆپەراسیۆنی سەروەریی سنورەکان (OSB) هەر کەسێک هەوڵبدات بەنایاسایی بەبەلەم بێت بۆ ئوسترالیا دەنێردرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێیەوەدەرچووە.

نیشتەجێبوون لە ئوسترالیا هەرگیز نابێتە بژاردەیەک بۆ ئەو کەسانەی بە نایاسایی‌و بەبەلەم دێن بۆ ئوسترالیا.

یاساکان لەسەر هەموو کەسێک جێبەجێدەکرێن – خێزانەکان، منداڵەکان، منداڵە-بێیاوەرەکان، خوێندەوارەکان‌و شارەزاکان. کەس جیاناکرێتەوە.

بھیانێکی میدیایی

پارەی خۆت بەفیڕۆمەدە – قاچاخچییەکان بە مرۆڤ درۆدەکەن

سەلامەتی خاوخێزانەکانت‌و هاوڕێکانت مەخە خەتەرەوە بە دانی پارە بە قاچاخچییەکان بە مرۆڤ. ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکەت یان هاوڕێیەکت بەبێ ڤیزەو بەبەلەم بێت بۆ ئوسترالیا ئەوە لە ئوسترالیا نیشتەجێناکرێت.

ئەگەر وەک پەنابەریش قەبوڵکران، ئەوە لە ئوسترالیا نیشتەجێناکرێن.

ئەم ڕێوشوێن‌و بڕیارانە دروان بۆ ڕاوەستاندنی قاچاخچییەکان بە مرۆڤ‌‌و ڕێگریکردن لە فەوتانی ژیان لە دەریاکان.

ناونوسکردن لە UNHCR لە ئیندونیسیا

حکومەتی ئوسترالیا یاساو ڕێساکانی لەپەیوەند بە نیشتەجێکردنی ئەو پەنابەرانەی لە ئیندونیسیان گۆڕیوە.

ئەگەر تۆ بچیت، یان چووبیت، بۆ ئیندونیسیا و لەوێ خۆت ناونوسبکەیت، یان کردبێت، لە UNHCR لە ئیندونیسیا لە ١ ی جولای ٢٠١٤ یان دواتر ئەوە هیچ داواکارییەکی تۆ بۆ نیشتەجێبوون لە ئوسترالیا ڕەچاوناکرێت.

ژمارەی ئەو جێگەیانەی لەلایەن ئوسترالیاوە تەرخانکراوە بۆ دووبارە-نیشتەجێکردنی ئەو کەسانەی لە UNHCR لە ئیندونیسیا لە پێش ١ ی جولای ٢٠١٤ ـەوە ناونوسکراون کەمکراونەتەوە.

یاساکان لەسەر هەموو کەسێک جێبەجێدەکرێن. کەس جیاناکرێتەوە.

نامیلکەی ڕاستییەکان